کوردستانی
عەللاوی نیازی نییە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە وتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق محەمەد عەللاوی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق بەهۆی ئەوەی ئامادەنییە كەسی حزبی لە كابینە وەزاریەكەی دابنێت ئامادە نییە سەردانی لایەنە سیاسییەكان بكات.
شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو ئەگەر هەیە بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان لە لایەن سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق، یان ئەوەتا محەمەد عەللاوی خۆی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات یان نوێنەرێك دەنێرێت، تائێستا ئاراستەكان بەو شێوەیەن خۆی سەردان نەكات".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەرێكی تر ئەوەیە كە وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ محەمەد عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق كۆببنەوە لە بارەی پرۆسەی كابینە وەزاریەكەی عەللاوی".
شیروان میرزا هەروەها وتی "ئەگەر بەپێی سەرۆك وەزیرانەكانی رابردوو سەیر بكەین كە لە كاتی پێكهێنانی حكومەتەكەیان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، دەبێت عەللاویش سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی كورد كۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی عەللاوی ئامادە نییە كەسی حزبی لە كابینەكەی دابنێ بۆیە پێناچێت سەردانی لایەنە سیاسییەكانی عیراق بكات بە هەرێمیشەوە".
سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بە فەرمی محەمەد عەللاوی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.