کوردستانی

هەولێر؛ تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە شەقامی کۆرنیشی شاری هەولێر  تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 58 ساڵ لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزراوەتەوە، دوای لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوتووە هۆکاری مردنی ئەو کەسە "جەڵتە" بووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکرد"شەوی رابردوو ھێزەکانمان ئاگادار کرانەوەکە کەسێک لە شەقامی کۆرنیش نزیک بەنزینخانەی سیڤەر لە نێو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا بارھەڵگر گیانیلەدەستداوە، بۆیە دەست بەجێ ھێزەکانمان لە بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆلێنەوە کرد".

باسی لەوەشکردووە "لەدەرئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسەی مردوە ناوی (دڵشاد قەرەنی عەزيز)ە و تەمەنی 58 ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کرا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هۆکاری مردنی ئەو هاوڵاتییە بەھۆی جەڵتەوە بووە، بۆ ئەم مەبەستەش پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوە بۆ وەرگرتنی داواکاری مافی کەسی".

ر .ب