کوردستانی
سەرۆكی حكومەت بۆ كارێكی تایبەت وەزیرەكانی راسپارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە ولە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێكردنی پرۆژە یاسایی چاكسازی كرایەوە و باس لەوەشكراوە كە چاكسازی بەردەوام دەبێت و داوایەكیش ئاراستەی وەزارەتەكان كراوە.
لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەخراوەتەڕوو "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ کە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و سەرۆکی داواکاری گشتی ئامادەیبوون، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەیدا بە گرنگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ و وتی ئەنجامدانی چاکسازی خواست و داوای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەموو لایەنەکان بوو".
باس لەوەشكراوە "پرۆسەی چاکسازی بەردەوام دەبێت و هەموو سێکتەرەکان دەگرێتەوە هەر لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی دارایی وکارگێڕیدا کار لە سەر رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەوانەش داهاتی نەوت وگاز دەکەین کە دەمانەوێت شەفاف و روون بێت".
"لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران، وەزیرەکانی راسپارد کە لە ماوەی پازدە رۆژدا، پێشنیارەکانی خۆیان بۆ رەشنووسی پەیڕەوی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادە بکەن و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
هەروەها "بڕیاردرا لیژنەیەکی باڵا بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتی جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک وەزیری پەیوەندیدار پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی رێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە هەرێمی کوردستان".