کوردستانی

خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ راگەیاندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ راگەیاندرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی ئەوەی رۆژی سێشەممە کرایە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو گۆڕانی بەسەردا هات و رۆژێک دواکەوت.

ئەردەڵان محەمەد، بەڕێوبەری گەنجینەی دووی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە تەنها مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سبەی پێنجشەممە 13ی شوباتی 2020 مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت".

بەڕێوبەری گەنجینەی دووی سلێمانی  وتی "سەبارەت بە رۆژی یەکشەممە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی خشتەی  دابەشکردنی مووچەی رۆژی یەکشەممەی نەناردووە".

دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران دەبێتە دوانزەیەمین مووچەی فەرمانبەران کەلەدوای لابردنی پاشەکەوتی مووچەوە دابەش دەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان