کوردستانی
سێ کۆڵبەر لە سنوورە جیاوازەکانی کوردستان برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پاوە و پیرانشار بریندار بوون تاوەکو ئێستاش یەکێک لەو کۆڵبەرانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە 9ی شوباتی 2020 کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "نەبی ئەحمەد پەنا" لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرمابردووییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
هەمان رۆژ لە بەرزاییەکانی سنووری شۆشمێ-ی شاری پاوە هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی تەمەن 36 ساڵیان بە ناوی "پەیمان عەبدی" داوەتە بەر لێدان و کوتان و بە سەختی برینداریان کردووە.
هەروەها, لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "محەمەد فەقی زادە" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار کراوە.
ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پیرانشار لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.