کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ کەمئەندامان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ کەمئەندامان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەوڵی دەستپێکردنەوەی تۆمار کردنی ناوی نوێی کەمئەندامانە بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر دەڵێت "هەموومان هاوڕا بووین لە سەر پێویستی تۆمار کردنی ناوی نوێی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان".

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2020  بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگم کرد لە دیوانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکە لە نێوان ئێمە وەک وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و نوێنەرایەتی ئەنجومەنی وەزیران و  وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندروستی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د.هێمن فازڵ و میدیا شێرزاد لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران  و بەڕێز یاسین واحد بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی و د. موحسن عەلی بەڕێوەبەری لیژنە پزیشکییەکانی وەزارەتی تەندروستی و  و بەڕێز شێخ محەمەد بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی هەولێر بەڕێوە چوو".

چاوشین روونیشیکردەوە "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی تۆمارکردنی ناوی کەمئەندامی نوێ لە هەرێمی کوردستان کە هەموومان هاوڕا بووین لە سەر پێویستی تۆمار کردنی ناوی نوێی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە کۆنووسێک بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرز دەکرێتەوە و ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیار لەو بارەیەوە دەدات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان