کوردستانی
سەبارەت بە بڕینی کارەبای ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕینی کارەبا لە ناحیەی حاجی ئۆمەران نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە لەبەر ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچەیە پشت بە کارەبا دەبەستن بۆ گەرم کردنەوە بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵێت "کێشەکە لە سنووری ئێرانەوە بووە و لە ئێستادا چارەسەر کراوە".
فەرزەنگ ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ ماوەیی چەند کاتژمێرێک کارەبا لە ناحیەی حاجی ئۆمەران بڕا دوای بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت کێشەکە لە سنووری ئێرانەوە بووە و کێشەیەکی تەکنیکی بووە بەهۆی کەشوهەواوە دروستبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای پەیوەندیکردنمان بە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە و کارەبا هاتووەتەوە".
سەبارەت بە پشووی سبەی لە فەرزەنگ ئەحمەد وتی "لە ئێستادا کەشوهەوای ناوچەکە زۆر ساردە و بەفرێکی زۆریش باریوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری پشوومان نەداوە، چونکە لەم ماوەیەدا بەهۆی کەشوهەواوە پشووی زۆر راگەیاندراوە".