کوردستانی

كەیسی سێوان قادر كۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەیسی سێوان قادر كۆتایی دێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی شوباتى 2020 نۆیەمین دادگایی كەیسی سوتانی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی بەڕێوەدەچێت و پارێزەرەكەشی دەڵێت زۆری نەماوە.

بنار عادل، پارێزەری كەیسی سێوان قادرو سێ منداڵەكەی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆیەمین دادگایی كەیسی سێوان قادر لەدادگایی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و دادوەر لەبارەی بەڵگەو راپۆرتەكانی تایبەت بە كەیسەكە قسە دەكات.

هەروەها وتی "دادگایی كەیسی سێوان قادر زۆری نەماوە و دوای وەرگرتنی وتەی تاوانبار كە دەكات هاوسەری سێوان قادر دادوەر بڕیاری كۆتایی لەسەر كەیسی سێوان قادر دەدات لە داهاتوویەكی نزیكدا".

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 لە رووداوێكی گوماناویدا لە ناو ماڵەكەی خۆیان لە قەزای چەمچەماڵ سێوان قادر و سێ منداڵەكەی سوتان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان