کوردستانی
چوار منداڵی چەقۆهەڵكێش دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو مەفرەزەكانی پۆلیسی گەرمیان لە هەڵمەتێكدا چوار منداڵیان لە ناو كافتریاكانی كەلار دەستگیركرد.
عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو مەفرەزەکانی 104ی کەلار بەهاوبەشی لیژنەی قایمقامیەتی قەزای کەلار چەند کافتریایەکی قەزاکەیان پشکنی توانرا چەند مێردمنداڵێك دەستگیر بكرێن".
ئەوەش خستەڕوو "لەیەکێک لەکافتریاکان چوارمێردمنداڵ دەستگیرکران کەتەمەنیان لەخوار 18 ساڵیەوەیە چەقۆیان هەڵگرتوەو لەکافتریاکە نێرگەلەیان کێشاوە لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتەوە کافتریاکە غەرامە کراوەو داخراوە".