کوردستانی
باندێكی مەترسیدار دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت باندێكیان دەستگیركردووە دەستیان هەبووە لە دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان و كاری تر.
زمناكۆ عومەر، لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كە بارەگاكەی لەچەمچەماڵە بە مەودا میدیای راگەیاند "هێزەكانی ئاسایش دوای كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی سكاڵای هاوڵاتیان توانیویانە باندێكی مەترسیدار دەستگیربكەن كە ژمارەیان 9 كەس بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو باندە دوای ئەوەی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە دانیان بە تاوانەكەیان ناوە و دەستیان هەبووە لە دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان و لەماوەی رابردوو چەندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان دزیووە و لە كەركوك و ناوچەكانی تر ساغیان كردوەتەوە".
هەروەها وتی "باندەكە بەشێكیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و بەشێكیان دانیشتووی دەرەوەی قەزاكە و خەڵكی كەركوكیشیان تێدایە و بەڕەگەز كوردن".
زمناكۆ عومەر روونیكردەوە" بەشێك لەو تاوانبارانە پێشتر بەهۆی دزیەوە گیرابوون و بەر لێبوردن كەوتوون بەڵام جارێكی تر دزیان كردوەتەوەو ئەمجارە سزاكەیان زۆر قورس دەبێت".
بەپێی زانیارییەكان باندەكە چەك و كەرەستەی سەربازیان پێ بووە و لەكاتی هەڵكوتانە سەر هاوڵاتیان بەكاریان هێناوە تا هاوڵاتیان بترسێنن و دواتر ئۆتۆمبێل یان دزیەكەی خۆیان بكەن.