کوردستانی
دەست بەدروستكردنی پرۆژە ستراتیژیيەكەی هەڵەبجە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت پرۆژەیەكی گرنگی ستراتیژیى لە هەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێكردن و لەئێسادا ئامادەكاریيەكان دەستیان پێكردووە.
كاوە كەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند "پرۆژەی پردی تووەقوتە كە یەكێكە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی هەڵەبجە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری لەسەرداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پرۆژەكە 8 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و هەردوو شاری هەڵەبجە و قەزای دەربەندیخان پێكەوە دەبەستێتەوە و ئاسانكاری زۆر بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران كراوە و بەهۆیەوە ماوەی رێگەی نێوان دوو شارەكە كەمدەبێتەوە".
لەماوەی رابردوو پارێزگای هەڵەبجە شەقامی دوو سایدی سەیدسادق بۆ هەڵەبجەی تەواوكرد و بەڕووی هاوڵاتیان و شۆفێران كرایەوە.