کوردستانی

کۆمپانیاکانی قەیوان پێشوازی لە راگەیاندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیاکانی قەیوان پێشوازی لە راگەیاندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

لەدوای ئەوەی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە سەرۆک وەزیران رەزامەندی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانیش لە راگەیاندراوێکدا پێشوازی لە راگەیاندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەکات. 

گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان  لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ مەودا میدیا نێردراوە رایگەیاند "بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات، سەبارەت بە رەزامەندی بەڕێز (سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان) بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە هەمان دیزاینی خۆی".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەم بارەیەوە دانیشتوانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان دڵنیادەکەینەوە، کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان پلانێکی تۆکمە و پێشکەوتووی ئامادەکردووە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، بە کواڵێتییەکی بەرزی سەردەمیانە و بە ستانداردی ئەندازیاری، کە شایستە بێت بە شاری هەڵمەت و قوربانی".

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە "بەپێی پلانەکەمان لە مانگی داهاتوودا، لەگەڵ گونجانی کەشوهەوا، دەست بە ئامادەکارییە بەراییەکان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، هەموو هەوڵی خۆشمان دەدەین، هاوشێوەی پڕۆژە نایابەکانی دیکەمان بە سەرکەوتوویی شەقامەکە تەواو بکەین و بەر لە تەواوبوونی وادەی دیاری کراو بۆ جێبەجێکردنی، شەقامەکە بەڕووی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستاندا بکەینەوە".

گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ئەوەش خستووەتەڕوو "قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری 32 کم لە خۆی دەگرێت و لە پردی تاسڵوجەوە دەست پێدەکات، تاکو بازگەی سلێمانی - عەربەت، هەروەها دیارە ئەم قۆناغەی پڕۆژەکە گرنگترین قۆناغیەتی کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان جێبەجێی دەکات و هەموو ڕێڕەوەکانی ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان لەخۆی دەگرێت، کە داخڵی ناو شاری سلێمانی دەبن و لەوێووە دەچنە دەرەوەی سلێمانی، ئەم پڕۆژە ستراتیجیە لە دهاتوودا زۆرترین قەرەباڵغی لەسەر شاری سلێمانی کەم دەکاتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان