کوردستانی
پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "دوای راگەیاندنی رەزامەندیی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ سوپاسی هیممەت و پشوودرێژیی خەڵکی جوامێری پارێزگاکەمان و، بڕیاری بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و، هەوڵەکانی بەڕێزان سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرانی شارەوانی و دارایی و پلاندانان و ئاوەدانکردنەوە (لە هەردوو کابینەی ئێستا و پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان)و، لیژنەی باڵای پێداچوونەوەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و، پارێزگای سلێمانی و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بۆردی سەرپەرشتیکردنی شەقامی سەد مەتری و هەموو ئەو دڵسۆزانەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بوون بۆئەوەی ئەم پڕۆژەیە لە بەڵێنەوە ببێتە بڕیارو پڕۆژەی جێبەجێکردن، دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە "چاودێر و چاوەڕوانین، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، وەک لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، بەشێوەیەکی شیاو و شایستە ئەم پڕۆژە ستراتیژییە نیشتمانییە بە کات و کوالێتی خۆی جێبەجێ بکەن".
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "ئومێد دەکەین بە هیممەت و هەوڵی هەموو لایەک، پڕۆژەکان بخرێنەوە سەرپێی خۆیان و لەگەڵ دەستکردن بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی سەد مەتریدا، کاری پێویست بۆ قۆناغەکانی تری پڕۆژەکەش بکرێت، تەریب لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا؛ پڕۆژەی ئەندەرپاسەکانی سلێمانی و بەنداوی چەق چەق تەواو بکرێن و، پڕۆژەی بەنداوی خێوەتە لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ بکرێت".