کوردستانی

مەودا میدیا هۆکاری جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا هۆکاری جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنووری خانەقین بەردەوامی هەیە کۆتا هێرشیش شەوی رابردوو بوو کە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون فەرماندەیەکی هێزەکای پێشمەرگەش دەڵێت "حکومەتی عیراق وەک پێویست ناتوانێت ناوچەکە بپارێزێت و هەماهەنگیش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەش ناکات".

عەمید دلێر شکۆ رەشید، فەرماندەی لیوای 3ی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری قەزای خانەقین بە مەودا میدیای رایگەیاند "لە ئێستادا دۆخی خانەقین ئاساییە وەک و پێشتر وایە، بەڵام تیرۆستانی داعش لەو سنوورە بەتایبەت لە حەوزەی دیالە بە گشتی جموجۆڵیان هەیە و قۆناغی رێکخستنەوەی خۆیان تێپەڕاندووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هێزە ئەمنییەکان توانیویانە لە خانەقین دەورە خۆیان ببینن، بەڵام رێگاش لە کردەوەی تیرۆستی ناگیرێت، چونکە ئەوان هەر هەلێکیان دەستبکەوێت هێرش دەکەن".

عەمید دلێر وتی "ئێمە وەک هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام لە ئامادە باشیداین بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەک".

ناوبراو وتیشی "زیادنەبوونی هێزەکانی پێشمەرگە وادەکات جموجۆڵی داعش لەو ناوچانە زیاتر بکات، هەروەها حکومەتی عیراقی نە ئەتوانێت وەک پێویست ناوچەکە بپارێزێت نە هەماهەنگیش دەکات لەگەڵ پێشمەرگە بۆ ئەوەی پێکەوە ناوچەکە بپارێزن".
Qaiwan
Qaiwan