کوردستانی

دابەشکردنی نەوت لە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی نەوت لە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی رووی لە ناوچەکە کردووە بڕی 10 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە دابەش دەکرێت.

ئەیاز ئەمین، بەرپرسی لیژنەی ئەمنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی لە پارێزگای دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی لە قەزای سێمێل  و سەنتەری دهۆک و چەند شارۆچکەیەکی دیکەی ئەو پارێزگایە بەفەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەش دەکردنی نەوتکرا بەسەر هاوڵاتیاندا بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی رووی لەو ناوچەیە کردووە".
  
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ هەرچەندە دوامیش نەبوو، بەڵام دامودەزگا حکومیەکانی تایبەت بە دابەشکردنی سووتەمەنی هەستان بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا، هەروەها لە رۆژانی دواتریش بەردەوام دەبن".

بەرپرسی لیژنەی ئەمنی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی ئەوەشی خستەڕوو "نرخی هەر تەنکیەک نەوت کە 200 لیترە 41 هەزار دینارە، هەروەها لەرێگەی پسوڵەی نەوتەوە هاوڵاتیان دەتوانن بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان