کوردستانی

دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و توانراوە ئۆتۆمبێلەکەش بدۆزرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند "دوای ئەوەی پۆلیسی هەولێر لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی ئازادی ئاگادار كرانەوە دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و بە ماوەیەكی زۆر كەم توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و تۆمەتبارەكانیش دەستگیر بكرێن".

هەروەها عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "پاش ئەوەی هاووڵاتییەك بە ناوی (ا.ح.ع) ئاگاداری كردینەوە كەوا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تیۆتا یارس)ی لێ دزراوە، تیمەكانمان دەستیان بە ڵێكۆڵینەوەی ورد و چڕ كرد و توانرا لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دوو تۆمەتباریش دەستگیر بكرێن".

روونیشی كردەوە "ئۆتۆمبێلەكە لە لایەن هاووڵاتییەكی بە ڕەگەز ئێرانی دزرابوو و دواتریش بە لایەنی دووەمی فرۆشتبوو، بۆیە دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ع.ح.م) و (ا.ع.ح)، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە و بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر كران و ئۆتۆمبێلەكەش ڕادەستی خاوەنەكەی كرایەوە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد "دادخواز سكاڵای یاسایی دژی تۆمەتباران تۆمار كرد، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە كرایەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان