کوردستانی

تەقینەوەی مین شوانێک دەکاتە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەی مین شوانێک دەکاتە قوربانی
مەودا میدیا-

شوانێکی خەڵکی پارێزگای ئیلام لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بە هۆی تەقینەوەی مینەوە دەستێکی لە دەستدا.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ هەینی 14ی شوباتی 2020 بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عیراق لە ناوچەی مەیمەک سەر بە بەخشی ساڵح ئاوای شاری مێهران لەپارێزگای ئیلام، شوانێک بریندار بوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو شوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، بەڵام بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بووەتەوە دەستێکی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 40 رۆژی رابردوودا سێ هاوڵاتی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان