کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌راوێزی كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی په‌نجاوشه‌شه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن  له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌.

ئەمڕۆ هەینی 2020/2/14 لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی و مایک پۆمپێیۆ  کۆبووەنەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و هەماهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرا. 

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی سەقامگیربوونی دۆخی عیراق و مانەوەو بەردەوامبوونی هێزەکانی ئەمەریکا وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە کرایەوە .

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا  مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا "کە پێویستە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت لە هەر گۆڕانکاریی و پێشهاتێکدا".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان