گشتی
چۆن لە بومەلەرزەدا، خۆت و خێزانت دەپارێزی؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەكاتی روودانی بومەلەرزەدا، ئەم ئامۆژگارییانە لەبەرچاو بگرە و بە خێزانەكەت و دەوورووبەرەكەت رابگەیەنە لەپێناو پاراستنی سەلامەتییاندا:
1- ئەگەر لە ماڵەوەی:
- خوێنساردی خۆت بپارێزە، هەرگیز رامەكە، بەڵكو شوێنێكی پارێزراو هەڵببژێرە، بە دەستیش دەموچاو و سەرت بپارێزە.
-بچۆ سوچی خانووەكان چونكە پارێزراوترن، یان بچۆ ژێر مێزێكی پتە و تا لە مەترسی بتپارێزێ.
-هەوڵبدە دەستبەجێ كارەبای گشتی ماڵەكەت بكوژێنیتەوە لەبەر شۆرتی كارەبا.
- ئەگەر كاتەكەی شەو بوو، ئەوا بە بەتانی و دۆشەك سەر و دەموچاوت بپارێزە.
- بەڵگەنامە گرنگەكان (وەك ناسنامە، بروانامەی خوێندن و...) لە جانتای باش و پارێزراودا هەڵبگرە.
2- لەكاتی شۆفێری:
-دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەكەت لای راست رابگرە، گوێ لە رادیۆ بگرە بۆ رێنمایی و ئاگاداری.
3- ئەگەر لە كۆڵان و شەقامە گشتییەكانی:
-خۆت لە باڵەخانە و تاوەری كارەبا و شتی مەترسیدار بپارێزە. بەهیچ چەشنێ بەشێوەی كۆمەڵ لەگەڵ خەڵكدا كۆمەبنەوە.
4- ئەگەر لەكاتی دەوامدای یان لەنێو باڵەخانی گەورەكانی:
-دەستبەجێ لە باڵەخانە گەورەكان دووربكەوەرەوە. بەتایبەت ئەو شوێنانەی شوشە و بەرد و بلۆكی لێ دەكەوێتە خوارەوە.
5- ئەگەر مەترسی دووبارەبوونەوەی بومەلەرزە لە ئارادایە:
-پێویستە جانتایەكی فریاگوزاری خێرات هەبێ كە ئەم پێداویستیانەی تێدا بێت (لایت، رادیۆ، پلایس، چەكوش، حەبل) و (پێداویستی پزیشكی و داودەرمان) و ئاوی خواردنەوە و خۆراكی و شككراو.
- خۆت لە بڵاوكردنەوەی واتەوات و هەواڵی درۆ بەدوور بگرە تا خەڵك نەشڵەژێ.
- بەپێی پێویست، هاریكاری تیمەكانی فریاگوزاری بكە.
ئەم بابەتە لەلایەن د. كارزان محەمەد وەرگێڕدراوە.