کوردستانی

229 کەس لە هەولێر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


229 کەس لە هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای هەولێر 229 کەس لە شوێنێکی "گەشتیاری"دا دەستگیرکراون کە  152 کەسیان پیاو و 77 کەسیشیان ژن بوون، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت "لە هەر شوێنێکی پایتەخت کاری لەشفرۆشی و قومار بکرێت دادەخرێت".
 
سەبارەت بەو بابەتەش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە رووداوی راگەیاندووە "لە چوارچێوەی ئەو بڕیارانەی کە بۆ چاودێریی و رێکخستنەوەی یانە شەوانەکان رامانگەیاندبوو شەوی سێشەممە کاتژمێر 23:00 بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هەولێر و هێزێکی ئەمنی تایبەت، شوێنێکی بەناو گەشتیاری کە تێیدا قومار و لەشفرۆشی دەکرا، داخرا و 229 کەس لەگەڵ خاوەن شوێنەکە دەستگیرکراون".
 
بە پێی زانیارییەکان لەو 229 کەسەی دەستگیرکراون 152 کەسیان پیاون و 77 کەسیشیان ژنن، ئومێد خۆشناو باسی لەوەشکردووە "ئەو کەسانە هەموو لە گرتووخانەی هەولێرن و دەدرێنە دادگە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".
 
پاریزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم هەڵماتانەشمان بەردەوام دەبێت و هەر جێگایەک کە تێیدا کاری لەشفرۆشی و قومار بکرێت، دادەخرێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan