ئابووری

خشتەی مووچەی تەواوی وەزارەتەكان بڵاودەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی مووچەی تەواوی وەزارەتەكان بڵاودەكرێتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە لە عیراق بەو جۆرەیە پارە لە 18ی مانگ لە وەزارەتی دارایی دەردەچێت و تا 25ی مانگ دەگاتە بەڕێوەبەرایەتی و دیوانەكانە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە 18ی مانگەوە كە پارە لە وەزارەتی دارایی عیراق دەردەچێت دەگاتە تەواوی پارێزگاكان و بۆ هەرێمی كوردستانیش رەوانە دەكرێت".

هەروەها وتی "بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانە 454 ملیار دینارە و بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دەنێرێت".

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، لە دوای هاتنی پارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان لەدوای 18ی مانگەوە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە و لەماوەی تەنها 5 رۆژدا تەواوی وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن.
Qaiwan
Qaiwan