کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری زیادکردنی باجی ئەم کۆمپانیانە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی هەرێم پارەی گواستنەوەی نەوتی لەسەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمی كوردستان زیادكردووە،مانگانە كرێی گواستنەوەی نەوت لە بۆرییەكانەوە چەندین ملیۆن دۆلار لەسەر كۆمپانیاكان دەكەوێت
بەپێی هەواڵێکی سایتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بێت کە لە ماڵپەڕی Iraq Oil Report كە میدیایەكی تایبەتمەندە بە وزە و پرسە ستراتیژییەكانی دیكە وەریگرتووە ئاشكرایكردووە "حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری نەوتی ئاگاداركردووەتەوە، بۆ لەمەودوا پارەی باجی گواستنەوەی نەوت بە بۆرییەكانی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، كە لە كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی وەردەگرێت، زیاتر دەكات".

بەپێی هەواڵەكەی Iraq Oil Report رۆژی 10ی ئەم مانگە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان نووسراوی ئاراستەی كۆمپانیاكان كردووە و لە بەرزكردنەوەی بڕی باجەكە ئاگاداریكردوونەتەوە.
بەرزكردنەوەی باجەكە مانگانە چەند ملیۆن دۆلارێك لەسەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری نەوت دەكەوێت و دەچێتە خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
Iraq Oil Report هەنگاوەكەی خستووەتە چێوەی ئەو گۆڕانكارییانەی لە سیاسەتی نەوت و وزەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتوونەتە ئاراوە، واش هەنگاوەكانی وەسفكردووە كە بای پێچەوانەن بۆ وەبەرهێنەرانی وزە و نەوت لە هەرێمی كوردستان.
س،ر
س،ر
بیروڕا