کوردستانی

روونکردنەوەیەک سەبارەت بە حەجی بازرگانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک سەبارەت بە حەجی بازرگانی
مەودا میدیا-

لەبارەی دابینکردنی حەجی بازرگانی، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان  لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت "تائێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمی لە لایەن عەرەبستانی سعودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە ھەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ".

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "چەند رۆژێکە لە لایەن ھەندێ سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەکرێت کە حەجی بازرگانی بۆ ھاوڵاتییان دابین دەکرێت".

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە تائێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن عەرەبستانی سعودیە بەدەستیان نەگەیشتووە سەبارەت بە ھەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ و ھەر زانیارییەکیش ھەبێت ئەوا بە شێوەیەکی فەرمی لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە بڵاویدەکەنەوە.

هەر لە روونکردنەوەکەدا داوا لە ھاوڵاتییانیش دەکات خۆیان بە دووربگرن لەو بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بە ھەدەر نەدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە "ھەربۆیە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بە مافی خۆی دەزانێت کە رێکاری کارگێری و یاسایی لە دژی ھەر کەسێک بگرێتەبەر کە بیانەوێ بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە ھاوڵاتییان بکەن".

ر. ئ.
 
Qaiwan
Qaiwan