کوردستانی
تورکیا بەچڕی عەین عیسای تۆپبارانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو سوپای تورکیا بە چڕی گوندەکانی نزیک ناحیەی عەین عیسای لە رۆژئاوای کوردستان تۆپبارانکرد و لە ئەنجامیشدا هاوڵاتییەک شەهیدبوو.
شەوی رابردوو سوپای تورکیا بە چڕی گوندەکانی نزیک ناحیەی عەین عیسای لە رۆژئاوای کوردستان تۆپبارانکرد و لە ئەنجامیشدا هاوڵاتییەک شەهیدبوو.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، لە نیوەڕۆی دوێنێوە تا درەنگانی شەوی رابردوو "سوپای تورکیا بەچڕی گوندەکانی ناحیەی عەین عیسا و رێگەی نێودەوڵەتی ناسراو بە M4 تۆپباران دەکەن".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا لەڕێگەی M4، هاوڵاتییەکی بە ناوی محێدین حەج ئەحمەد ئیبراهیم شەهیدبوو.
محێدین حەج ئەحمەد ئیبراهیم خەڵکی گوندی باغدیکی رۆژئاوای گرێ سپی بووە کە لەلایەن گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆنتڕۆڵکراوە و تورکیا پشتیوانیان دەکات.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


