کوردستانی
نوێترین زانیاری لەسەر پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەھۆی دۆخی کەشوھەوا کارکردن لە بەشێکی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگیراوە و سەرپەرشتیاری پرۆژەکەش دەڵێت، "بۆ ئەمساڵیش داوای بودجەی دیکەمان کردووە بۆ تەواو کردنی چەند قۆناغێکی دیکەی شەقامی 100 مەتری".
بەھۆی دۆخی کەشوھەوا کارکردن لە بەشێکی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگیراوە و سەرپەرشتیاری پرۆژەکەش دەڵێت، "بۆ ئەمساڵیش داوای بودجەی دیکەمان کردووە بۆ تەواو کردنی چەند قۆناغێکی دیکەی شەقامی 100 مەتری".
لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ئەبوبەکر تەیب حەسەن, سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی رایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا بەشێک لە کارەکانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راگرتووە و چاوەڕوان دەکرێت لە دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە دەست بەکارەکان بکەینەوە و بەپێی بودجەی بەردەست کار لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بکرێتەوە و لە 40% کارەکانی جێبەجێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دیاریکردنی بودجەی ئەمساڵ و تەواو کردنی بەشەکانی دیکەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە ماوەی رابردوو نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کردووەو داوایان کردووە بودجەی 2022 پرۆژەکە دیاریبکرێت و ئەوانیش نووسراوەکەیان بەرزکردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نووسراوەکەیان نەدراوەتەوە و نازانن چەند بودجە بۆ ئەمساڵ دابیندەکرێت.
پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە سێ قۆناغ پێکدێت، لە قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەدا، 32 كیلۆمەتر تەواو دەكرێت کە ئیستا کارکردن تێیدا بەردەوامە و دواتر دەست بە قۆناغەكانی دیكەش دەكرێت، پرۆژەکە لەلایەن كۆمپانیای قەیوانەوە جێبەجێدەكرێت.
ر. ئ.

بیروڕا