کوردستانی
سلێمانی؛ نۆ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر رووداوی برینداركرد و شەڕەتەقەکەی شه‌وى رابردووی سلێمانی نۆ تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌كى كانى سپیكه له‌شارى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له نێوان خاوه‌ن ماركێتێك و چه‌ند كه‌سێکدا دروستبووە و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س به‌چه‌قۆ بریندار بوون.
باسی لەوەشكرووە، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه و توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شار و به‌هاوكارى به‌شى پۆلیسى فریاكه‌وتن هەشت تۆمه‌تبار لەو رووداوەدا ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێک و دوو چه‌ك له جۆرى كڵاشینكۆف و ده‌مانچه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كدا، دواتر له لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شاره‌وه توانرا تۆمه‌تبارێكى دیکە له‌سه‌ر هەمان دۆسیه ده‌ستگیربكرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كه ژماره‌یان نۆ كه‌سه، به‌بڕیارى دادوه‌ر راگیراوان و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
ر. ئ.

بیروڕا