کوردستانی

سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

سبەینێ سێشەممە وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مووچه‌ى مانگى یه‌كى وه‌زاره‌تى ئاوەدانکردنەوە دابه‌ش ده‌كات.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی تایبەت بە مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ سێشەممە 15ی شوباتی 2022 مووچەی مانگی یەكی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەكرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بە وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکرد و پرۆسەکە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت و تائێستا بەردەوامە. 

لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan