کوردستانی
هەواڵی نوێ لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق بۆ گتفتوگۆکردن لەسەر پرسی پێکهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەستیپێکرد.
سەرچاوەیە لە بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند، لە بەغدا کۆبوونەوەی باڵای بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق دەستیپێکرد.
بە پێی زانیاری سەرچاوەکەی مەودا میدیا کۆبوونەوەکە لە ماڵی مام جەلال بەڕێوەدەچێت، تێیدا چەندین پرسی گرنگ و ھاوبەش و پێکھێنانی حکومەتی نوێی خزمەتگوزاری نیشتمانیی تاوتوێدەکرێت.
ر. ئ.

بیروڕا