کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی پەرۆشی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێیەکە خزمەتی وڵات و خەڵک بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کە پێکھاتبوون لە نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کە پێکھاتبوون لە نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
لەمیانی کۆبوونەیەکدا پرسە سیاسی، ئەمنی و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەرپرسیارانە و نیشتمانییانە تاوتوێی دۆخەکە کرا و ھەڵوەستەکرا لەسەر پێشھاتەکان و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان، بۆ گەیشتن بە رێگە چارەی گونجاو و لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکان لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی تەوافقی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی ئەمڕۆی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بێت.
کۆبوونەوە بەوردی ھەڵسەنگاندنی بۆ ھەڵوێستی لایەنەکانی عیراق و ھەرێم کرد، بە خوێندنەوە بۆ ئەگەرەکان و لەبەرچاوگرتنی واقیعی ئەمڕۆی عیراق و پێویستیی شەقام، تەئکید لە دروستکردنی تەوافق لەگەڵ ھێزە نیشتمانییەکانی دیکە کرایەوە، لەپێناو پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت بە گوێرەی بنەما یاسایی و دەستوورییەکان و پەنابردن بۆ گفتوگۆ، زمانی دیالۆک و دوورکەوتنەوە لە دەمارگیری سیاسی و نەتەوەیی بە رێگاچارەی گەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە قەڵەمدرا.
یەکێتی و چوارچێوەی ھەماھەنگی سوربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ چارەسەکردنی سیاسییانە و ئاشتییانەی ھەموو قەیرانەکان و رزگارکردنی وڵات لەم دۆخەی تێدایە، بەشێوەیەک ببێتە ھۆی تەبایی و برایەتی زیاتر لەنێوان ھێزە شیعییەکان، کورد، سونە و ھەموو پێکھاتەکانی تر، ئەمەش لەپێناو ئاوەدانی زیاتر و سەقامگیری سیاسی و ئارامی و ئاسایشی زیاتر.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لە پەرۆشی یەکێتی بۆ پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانیی و پێکھێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار و چاکساز کە خزمەتی زیاتری وڵات و خەڵک بکات.
س،ر
س،ر
بیروڕا


