کوردستانی

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد جێبەجێ کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد جێبەجێ کرا
مەودا میدیا-

سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022 سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوا) بە ناوی موسەیب فەرەجی تەمەن 34 ساڵ لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موسەیب فەرەجی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو, ناوبراوە لەو کاتەوە لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان بەند کرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2021ی زایینی لانی کەم سزای سێدارەی 48 هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan