کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ھەموو ھەوڵێکمان داوە بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: ھەموو ھەوڵێکمان داوە بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی شوباتی 2022  بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق.

لە دیدارێکدا ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق، گۆڕانکارییەکان و ھەوڵی لایەنەکان لەو رووەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەختکرایەوە لە پەنابردن بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی دەستوورییانەی کێشەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆی پێشھات و پرسەکان تێڕوانین و ستراتیژی کوردستانیی و نیشتمانیی یەکێتی خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "ھەموو ھەوڵێکمان داوە بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان لەپێناو سەقامگیری و سازانی نیشتمانیی و گەیشتن بە تەوافق لەپێناو ئاشتەوایی سیاسی و دەمانەوێت ئەو وەحدە نیشتمانییەی ھەیە بیپارێزین و ھەموومان لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببینەوە"، ھەر لە دیدارەکەدا چەندین پرسی تری جێی بایەخی ھەردوولا بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan