کوردستانی
دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان مادەی هۆشبەری پێبووە و ئەوی دیکەشیان بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی داوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی شۆفێری تاکسییەک بە ئۆتۆمبێلکەی لەھاوڵاتییەک دەدات و دواتر ھەڵدێ، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو ھاوڵاتییەکەیان بە برینداری گەیاندە نەخۆشخانە".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێکۆڵینەوەو پشکنینی کەسەکە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە، دەرکەوت کە بڕێک ماددەی ھۆشبەری لەجۆری کریستاڵ پێبووە، ھاوکات لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەتدا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "دواتر لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار (ئ، خ) لەدایکبووی 1982 کرایەوەو لەئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
پۆلیسی سلێمانی وتی "دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەد توانیان شۆفێری تاکسیەکەش بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن، لەئێستا تۆمەتبار (ع، ک) لەدایکبووی 1969 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
س،ر

بیروڕا