کوردستانی

وەزارەتی کارەبای هەرێم: پێوەری زیرەکی کارەبا تائێستا 60,682 سەرپێچی تۆمارکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبای هەرێم: پێوەری زیرەکی کارەبا تائێستا 60,682 سەرپێچی تۆمارکردووە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان شێوازی دۆزینەوەی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی شوباتی 2022 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پێوەری زیرەکی کارەبا تائێستا توانیویەتی (60,682) سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێی ئەم نەخشەی خوارەوە، هێڵە سوورەکان ناو و شوێنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە سەنتەری شاری هەولێر پیشان دەدات و تیمەکانی کارەبا بۆ لابردنی سەرپێچییەکان، راستەوخۆ دەچنە شوێنی سەرپێچییەکان".

ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر خزمەتگوزاریی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون:

- هەولێر 15,885 سەرپێچی.
- سلێمانی  20,676 سەرپێچی.
- دهۆک 17,553 سەرپێچی.
- هەڵەبجە  1,849سەرپێچی.
- گەرمیان  4,718 سەرپێچی.
س،ر
Qaiwan
Qaiwan