کوردستانی
داوایەک لە خوێندکارانەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەتەوە و داوا دەکەن پرۆگرامی خوێندنیان بۆ کەم بکرێتەوە، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت ئەو داوایە ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەبارەی داواکاریی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەم کۆتایی ساڵە داواکردنی کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن داوایەکی قورسە و ناتوانرێت لەئێستادا جێبەجێ بکرێت، ئەگەر داواکارییەکی واش هەبێت پێویستە لە هاویندا بێت، بۆئەوەی بە تەواوەتی بابەتە تاوتوێ بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت".
سەبارەت بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچووە و تائێستا هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێش".
س،ر

بیروڕا