کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان پرۆژە یاسایەکی نوێ ئامادە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرپەرشتیاری ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا پێویستە پرۆژە یاسایەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم پێشکەش بکرێت، ئاماژە بەوەشدەکات گرنگە بڕگە و مادەکانی یاساکە بەشێوەی رون و ئاشکرا ئاماژەیان پێ بکرێت.
یاسین حەمە عەلی، سەرپەرشتیاری ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی رابردوودا یاسای هەڵبژاردن حەوت جار هەموارکراوەتەوە، لەم قۆناغەی ئێستاشدا دووبارە پێویستی بە هەموارکردنەوە هەیە".
ئاماژەی بەوەکرد "پێویستە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پرۆژە یاسای نوێ پێشکەش بکەن، هەروەها گرنگە بڕگە و مادەکانی یاساکە بەشێوەی روون و ئاشکرا ئاماژەیان پێ بکرێت، نەک وەک ئەوەی ئێستا کە زۆربەیان دەکرێت خوێندنەوەی جیاوازیان بۆ بکرێت".
سەرپەرشتیاری ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان وتی "بە هاوکاری ژوورە پەیوەندیدارەکانی بزووتنەوەی گۆڕان پرۆژە یاسایەکمان ئامادەکردووە و پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە و گرنگیشە سەرجەم لایەنەکان بۆچوونیان هەبێت لەم پرسەدا، چونکە ئەم جۆرە یاسایانە رەهەندی نیشتیمانیان هەیە".
س،ر

بیروڕا