کوردستانی

چوار تۆمەتبار بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار تۆمەتبار بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی چوار تۆمەرباری راگەیاند بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی شوباتی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند "لە درێژەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەماندا بۆ رێگریكردن لە بازرگانیكردن و بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر، دوای وەرگرتنی زانیاری و بڕیاری دادوەر، هێزەكانمان لە بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ و بە هەماهەنگی یاریدەدرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و ئاسایشی حاجیاوا چوار تۆمەتبار دەستگیركران".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو چوار تۆمەتبارە زیاتر لە 20 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی هێرۆین، كریستاڵ، حەشیش و تریاكیان پێبووە لەگەڵ 99 پارچە حەبی بێهۆشكەر و بڕێك لەگیای سەزی هۆشبەر لە جۆری شادانە و تەرازوویەكی كێشانی مادەی هۆشبەر".

ئەوەش هاتووە "لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگای پشدەر و بەپێی مادەی 25 لە یاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan