کوردستانی

سبەینێش هەر یەک وەزارەت مووچە وەردەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێش هەر یەک وەزارەت مووچە وەردەگرێت
مەودا میدیا-

دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2022 بەشێوەیەکی خاو بەردەوامی هەیە، بڕیارە سبەینێش مووچەی وەزارەتێکی دیکەی حکومەتی هەرێم دابەش بکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانە بێت مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، سبەینێ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022 مووچەی مانگی کانونی دووەمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی هاتنی 200 ملیارەکەی حکومەتی عیراقە بۆ خێراکردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی 2022.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan