کوردستانی

منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان لە شاری هەولێر بەشێوەیەکی گوماناویی گیانلەدەستدەدات تائێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بە تەواوەتی ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی شوباتی 2022 "نەواز رێباز"ی تەمەن نۆ ساڵان گیانی لەدەستدا، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە بە مەبەستی یەکلابوونەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی، وەک باس دەکرێت نەواز شوێنی ئەشکەنجە بە جەستەیەوە هەبووە و لەکاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی مەودا میدیا کە لە پۆلیسی هەولێرەوە وەریگرتووە، ئەو منداڵە لەلایەن دایک و باوکییەوە ئەشکەنجە دراوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوەی ورد بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە و دایک و باوکی نەوزایش دەستگیرکراون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan