کوردستانی

رووداوێک مردنی هاوڵاتییەکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێک مردنی هاوڵاتییەکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە ملەی گوندی (توران) هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان پیک ئاب) لە ملەی گوندی (توران)ی نزیک ناحیەی رزگاری شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا".

"ئۆتۆمبێلەکە لە ناحیەی رزگاریەوە بە ئاراستەی تیلەکۆ رۆیشتووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی گوندی (تەپەسپی) تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە"، هاتوچۆی گەرمیان وا دەڵێت.

رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بەیەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی گیان لەدەستدان و کەمئەندامبوون دادەنرێن و شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕۆیی شۆفێران و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan