کوردستانی

کۆڵبەرێک لەکاتی کۆڵبەریدا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک لەکاتی کۆڵبەریدا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی ئەم شارە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە 14ی شوباتی 2022 کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "ئازاد ئیسماعیل پوور" تەمەن 37 ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە و لە نزیک گوندی ئاڵۆتان به هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئازاد ئیسماعیل پوور خەڵکی گوندی کۆڵسەی سەر بە شاری سەردەشت بووە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە, ئازاد خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2021دا لایەنی کەم 215 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە 52 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 163 کەسیان برینداربوون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan