کوردستانی
ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی پاس
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریی سەرجەم ناوەندی قوتابخانە و باخچەی ساوایان و دایەنگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات، هەروەها ئەو پاسانەی کە کاری گواستنەوەی خوێندکار و قوتابی و منداڵان دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ناوەندی قوتابخانە و باخچەی ساوایان و دایەنگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات، ئەو پاسانەی کە کاری گواستنەوەی خوێندکار و قوتابی و منداڵان دەکات پێویستە پابەند بن بەم خاڵانەی لای خوارەوە"، ئەوانیش:
1- پێویستە بەپێی ژمارەی کوشنی ناو ئەو پاسانە نەفەر سەربخەن، بەپێی یاسای هاتوچۆ سەرخستنی نەفەری زیادە قەدەغەیە.
2- پێویستە هەموو پاسێک چاودێرێکی سەر بە ئیدارەی ئەو شوێنە کە پاسەکە کاری بۆ دەکات تیایدا بێت، رۆڵی ئەو چاودێرە ئەوەیە کە رێگە نەدات بەو شۆفێرە سەرکێشی و تیژڕەوی و بەکارهێنانی مۆبایل و رۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستە وە پێچکردنەوە لە شوێنی قەدەغە یاخود گۆرانی و ئاوازێک بە دەنگێکی بەرز بە چەشنێک دابنێت کە ببێتە مایەی نەهێشتنی ئارامی سەرنشینانی ناو پاسەکە یاخود هەر سەرپێچییەکی دیکە بکات، بە پێچەوانەوە ئاگاداری ئیدارەی خۆی بکات لە رەفتاری ئەو شۆفێرە کە دەبێتە مایەی مەترسی رووداو و کارەساتی هاتوچۆیی نەخوازراو.
3- داواکارین لەو شۆفێرانەی کە ئەم ئاگادارییە دەیانگرێتەوە زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتیی سەلامەتی سەرنشینی ناو پاسەکانیان بکەن وە ئاگاداریان دەکەین کە رەفتارەکانیان لە کاتی سەرپێچی کردندا بە پێی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ لێپێچینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و چاوپۆشی لە هیچ کەس و لە ژێر هەر پاساوێک ناکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە بەر بەرژەوەندیی گشتی و جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ و پاراستنی ژیانی جگەرگۆشەکانمان بە وردی چاودێری ئەم پرسە دەکات".
باس لەوەشکراوە "داواکارین لەلایەنە پەیوەندیدارە بەڕێزەکان وەک لیژنە تایبەتمەندەکانی قائیمقامیەتی شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی بەپێی تایبەتمەندی بەڕێزیان بۆ ئەم ئاگادارییە بەدواداچوون و لێپرسینەوە بکەن و بەپێی یاسا لێپرسینەوە لە لایەنە سەرپێچیکارەکان بکەن".
س،ر

بیروڕا