کوردستانی

دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی راگەیاند لە لە گوندی کرحە سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک.

لە راگەیەندراوێکدا ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق رایگەیاند "ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو تیرۆریستیان لە گوندی کرحە سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک دەستگیرکردووە".

ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق ئاماژەی بەوەکرد " تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، رادەستی دەستەی لێکۆڵینەوەی سەربە ھەواڵگریی کەرکوک کراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan