کوردستانی
بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی چارەنووسی هەرێم چی لێدێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئابووریناسێک بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق لەبارەی نادەستووری فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی دەستووری و یاسایی ناودەبات و ئاماژە بەوەدەکات، بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارە داهاتی عیراق و هەرێمی کوردستانیش زیاد دەکات.
نەبەرد کەریم، ئابووریناس لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی دادگەی فیدراڵی عیراق سەبارەت بە نادەستووری فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بە مەدا میدیای راگەیاند "بەپێی دەستوور هەموو سنوور و فرۆکەخانەکانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە سەر بە بەغدایە، هەروەها کەرتی دارایش هەر پەیوەندی بە حکومەتی عیراقەوە هەیە، بۆیە جوڵاندنی ئەو کەیسە لەلایەن دادگای فیدراڵی عیراقەوە هیچ نایاسایی و نادەستوورییەکی تیادا نییە، چونکە دەستوور ئاماژە بەوە دەکات سامانی سروشتی لە هەر کوێیەکی عیراق بێت سەر بە حکومەتی ناوەندە".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فرۆشتنی سامانی سروشتی هەرێم بارگرانی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014وە تاوەکو ئێستا هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە قەیراندان و نزیکی 32 ملیار دیناریش قەرزی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە".
لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەوە ئەو ئابووریناسە وتی "جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ئاسان نییە، چونکە کێشەی سیاسی و دەوڵەتانی هەرێمی لەسەرە، هەروەها جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە تەنها سەرپەریشتیکردنی کەرتی نەوت دەگرێتەوە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، ئەگینا پرۆسەی فرۆشتنی نەوت هەر بەردەوامی دەبێت، بەڵام لەژێر چاودێری حکومەتی عیراقدا".
وتیشی "بە چاودێریکردنی پرۆسەی فرۆشتنی نەوت لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی داهاتی عیراق و هەرێمی کوردستانیش زیاد دەکات، لەبەرئەوەی لەئێستادا حکومەتی هەرێم لە زیاتر 60%ی داهاتی فرۆشتنی نەوت دەنێرێت بۆ کۆمپانیاکان، ئەمەش وایکردووە کەرتی نەوت ناشەفاف بێت".
دوێنێ سێشەممە 15ی شوباتی 2022 دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نادەستوورییە، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لایەن سیاسییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.
س،ر

بیروڕا