کوردستانی

پاسپۆرتی سلێمانی: نزیکەى شەش هەزار هاوڵاتیی پاسپۆرتی وەرنەگرتووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاسپۆرتی سلێمانی: نزیکەى شەش هەزار هاوڵاتیی پاسپۆرتی وەرنەگرتووەتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت نزیکەى شەش هەزار پاسپۆرت تەواوبووە هاوڵاتییان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند "ئاگادارى ئەو هاوڵاتییان دەکەین کە پێشتر مامەڵەى پاسپۆرتیان کردووە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان بەزووترن کات سەردانى پاسپۆرتى سلێمانى بکەن بەمەبەستى وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا (5914) پاسپۆرت تەواوبووە لە بەشى پێدانەوەى پاسپۆرتى سلێمانییە و هاوڵاتییان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى بۆ زیاتر وەرگرتنى زانیارى لینکى ناوەکان بڵاو کراوەتەوە بەپێی ساڵ".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan