کوردستانی
وەزارەتی کارەبا خزمەتگوزارییەکی نوێ کارا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاری چۆنییەتی زانینی وردەکارییەکانی ناو پسوڵەی کرێی کارەبا کارەبای راگەیاند کە هاوڵاتییان دەتوانن لە هەموو شوێن و کاتێکدا ئاگاداری بڕی کات و بەکارهێنانی کارەبا و نرخەکەی بن.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، دەتوانی لە هەموو شوێن و کاتێکدا ئاگاداری بڕی کات و بەکارهێنانی کارەبا و نرخەکەی بیت، ئەم خزمەتگوزارییە لە هەولێر و دهۆک بەردەستە و بەم زووانەش لە سلێمانی و هەڵەبجەش دەکرێتەوە، تەنها پێویستە ژمارەی هەژماری پسوڵەکەت لە ماڵپەڕی pswla.com لە شوێنی دیاریکراو بنووسی".
ئەوەشخراوەتەڕوو "سیستەمەکە، وێنەیەک لە پسوولەی کرێی کارەباکەت لەگەڵ هەندێ زانیاری دیکە پیشانت دەدات و بە هۆیەوە دەتوانی ئاگاداری تەواوی وردەکارییەکانی بەکارهێنانی کارەبا ببیت".
بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی سایتی pswla.com بکەیت.
س،ر

بیروڕا