کوردستانی
بایکۆت دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە فەرمانبەرانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و فەرمانبەرێکیش دەڵێت "دواکەوتنی مووچە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران، هەتا مووچەکانمان وەرنەگرین بایکۆت ناشکێنین".
خاوی لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران وای کردووە لە هەندێک فەرمانگە بایکۆتی دەوام رابگەیەندرێت، کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانیش یەکێکە لەو شوێنانەی ماوەی دوو رۆژە بایکۆتیان راگەیاندووە، ئالان جەمال، یەکێکە لە فەرمانبەرانی ئەو کۆلێژە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەکو فەرمانبەرانی کۆلێژی کشتوکاڵ بایکۆتی دەواممان راگەیاندووە و هەتا مووچەکانمان پێنەدرێت دەست بە دەوام ناکەیەنەوە و ئێستا دەبوو مووچەی مانگی دوو دابەشبکرایە، بەڵام تائێستا مووچەی مانگی یەکمان پێنەدراوە".
ئەو فەرمانبەرە دەشڵێت "یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بایکۆتکردنی دەوام راگرتنی بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانە و لەکاتێکدا ئەوە مافێکی ئاسایی و سەرەتایی فەرمانبەرانە".
هاوشێوەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو سیستمی دابەشکردی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی یەکی ئەم ساڵیش زۆر بەخاوی بەڕێوەدەچێت، تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کۆتایی نەهاتووە لەکاتێکدا دەبوو ئێستا ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکرایە.
ر. ئ.

بیروڕا