کوردستانی
"کرێی پاس وەک خۆی دەمێنێتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەشێک لە شۆفێری پاسەکانی سلێمانی ئەمڕۆ لە گردبوونەوەیەکدا نارەزاییان دەربڕی بەرانبەر بە گرانبوونی نرخی بەنزین، باس لە گرانکردنی کرێی گواستنەوە دەکەن، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوەی سلێمانیش دەڵێت "ئەوانەی گربوونەوەیان ئەنجامداوە و داوای گرانبوونی کرێ دەکەن پاسی هێڵەکانی ناوشار نین".
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەتووە شۆفێری پاس و تەکسییەکانیش ناڕازین و دەڵێن رۆژانە هیچمان بۆ نامێنێتەوە، بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ بەشێک لە شۆفێری پاسەکانی سلێمانی وەک ناڕەزاییەک گربوونەوە، سەبارەت بەو بابەتەش جەلال ئەبوبەکر، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوانەی گربوونەوەیان ئەنجامداوە و داوای گرانبوونی کرێ دەکەن پاسی هێڵەکانی ناوشار نین، پاسی دەرەوەی هێڵەکانن و ئێمە بەبێ رەزامەندی قایمقامییەت ناتوانین نرخ بەرزبکەینەوە، شتێکی وا لە ئارادا نییە".

سەرۆکی سەندیکای گواستنەوەی سلێمانی وتیشی "ئێمە دەزانین نرخی بەنزین گرانە و داوامان کردووە کە نرخەکەی بۆ پاسەکان هەرزانبکرێت یان رێگە چارەیەکی دیکەی وەک دروستکردنی کارتی پێدانی بەنزین بەنرخێکی کەمتر بۆ پاسەکان دروستبکرێت".
گرانبوونی کرێی گواستنەوەی پاس کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر هاوڵاتییان، چونکە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گواستنەوەی لە هەرێمی کوردستان پاسەکانن و رۆژانە خەڵکی بەڕێژەیەکی بەرز پاسەکان بۆ گواستنەوە بەکاردەهێنن.
ر. ئ.

بیروڕا