کوردستانی

"دەبێت هەموان لە نووسینەوەی دەستوور بەشداربن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"دەبێت هەموان لە نووسینەوەی دەستوور بەشداربن"
مەودا میدیا-

خۆبەڕێوەبەری باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا داوا دەکات ھەموو سورییەکان بەشداری لە دیالۆگ و نووسینەوەی دەستووری سوریادا بکەن.

دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، پێویستە نوێنەرانی کورد بەشداری لە نووسینەوەی دەستووردا بکەن، چونکە بەشداری کورد دەبێتە  ھۆی رێگریکردن لە تۆمەتی جیاکاری، خۆبەڕێوەبەری باکوور و خۆرھەڵاتی سوریاش داوا دەکات ھەموو سورییەکان بەشداربن لە  نووسینەوەی دەستووردا.

لە لێدوانێکدا فەنەر ئەلغیت، جێگری ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئامادەن بەشداری لە ھەوڵەکان بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە سوریا و پێویستە ھەموو سورییەکان بەشداری لە دیالۆگ و نووسینەوەی دەستووردا بکەن، بۆ ئەوەی ئایندەیەکی دادپەروەرانە و یەکسانیان بۆ دابین بکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لێدوانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا ھاندەرێکە بۆ ئەوەی بەشداری لە دۆزینەوەی چارەسەری لە سوریا بکەن، رۆڵی روسیاش لەو بوارەدا وەک گەرەنتییەک دەبینن بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە سوریادا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan