کوردستانی

خشتەی پشووەکانی مانگی ئادار راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی پشووەکانی مانگی ئادار راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان رۆژە پشووەكانی مانگی ئاداری بڵاوكردەوە و لەماوەی ئەو مانگەدا 12رۆژ دەكاتە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی خشتەكەیەوە، بەبۆنەی یادەكانی ئادار لە هەرێمی كوردستان رۆژە پشووەكانی مانگی ئازاری بڵاوكردەوە و لە ماوەی ئەو مانگەدا 12 رۆژ دەكاتە پشووی فەرمی.

بەپێی خشتەكە رۆژانی 5ی ئادار و 14ی ئادار و 19 تا 24ی ئادار پشووی فەرمی دەبێت، هاوكات لەگەڵ رۆژانی هەینی دەكاتە 12 رۆژ پشوو لەو مانگەدا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan