کوردستانی
ناکۆکی دەکەوێتە نێوان لایەنەکانی پەرلەمانی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان گونجاوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، بەڵام کێشە لە میکانیزمی هەڵبژاردن هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات هەڵبژاردنێکی باش پێویستی بە یاسایەکی باش هەیە.
جەلال محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان گونجاوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، بەڵام کێشە لە میکانیزمی هەڵبژاردن هەیە، چونکە پێمان وایە دەبێت گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردن بکرێت".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتی "هەڵبژاردنێکی باش پێویستی بە یاسایەکی باش هەیە، بۆئەوەی هەڵبژاردنەکە کاریگەرییەکی باشی هەبێت لەسەر گۆڕانکارییەکانی کوردستان".
وتیشی "هەموارنەکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا نەکرێت، هەروەها لایەنە سیاسییەکان کۆک نین لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە، چونکە هەندێک پێیان وایە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو یاساکە هەموار بکرێتەوە ئەم هەڵبژاردنە بە هەمان یاسای پێشووتر بکرێت، ئەمەش ناکۆکی دروستکردووە لەنێوان لایەنەکان".
باسی لەوەشکرد "لە سەرەتای مانگی سێدا پشووی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە".
س،ر

بیروڕا